پەرلەمانتارێك: دادوەر جاسم عمێری بوە قوربانی ململانێی ناوخۆیی شیعە

10 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
پەرلەمانتارێكی عیراق دەڵێت، دادوەر جاسم محەمەد ئەلعمێری سەرۆكی دادگای باڵای فیدرالی داواكاری خانەنیشنبونی پێشوەختەی پەسەندكراو شوێنەكەشی پڕدەكرێتەوە. 
كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی گۆڕانكارییەكانی ناو دادگای فیدراڵی بڵاویكردوەتەوە، دادوەر فایەق زەیدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەململانێیدا لەگەڵ دادوەر جاسم عمێری سەرۆكی پێشوی دادگاكە یارییەكەی بردەوەو پێگەی خۆی لە دەوڵەتی قوڵ بەهێزتر كرد، دادوەر جاسمیش بوە قوربانی ململانێیە ناوخۆییەكانی شیعە.
راشیگەیاندوە، ململانێی نێوان زەیدان و عمێری نمونەی زیندوی بەریەككەوتنی دامەزراوەكانە لەعیراق و زاڵبونی هەژمونی كەسیە بەسەر رۆڵی دامەزراوەكانی دەوڵەتدا، بەریەكەوتنی دەسەڵات و دامەزراوەكان و قوڵبونەوەی ناكۆكیەكانیان و تێكەڵبونی دەسەڵاتەكانیان و لاوازبونی دامەزراوەكانی دەوڵەت هۆكارەكەی زاڵبونی پشك پشكێنەی سیاسی و كەسیی و گروپە جیاجیاكانن.
ئەو پەرلەمانتار وتوشیەتی، لاوازبونی دامەزراوەكانی دەوڵەت بەتایبەتی دامەزراوەو دەسەڵاتە فیدرالیەكان تەنها زیانی گەورەی بۆ عیراق نابێت، بەڵكو زیانی گەورەتری بۆ كورد دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group