نەوا-
شارەزایەكی بواری كەشناسی رایدەگەیەنێت، شەپۆلێكی خۆڵبارینی مامناوەند بۆ چڕ، روولە ناوچەكانی هەرێم دەكات.
شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی خێرایی بای باكووری رۆژئاواوە لە ئاراستەی رۆژئاوا بۆ سەرووی تا 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، لە ئەمڕۆ و رۆژانی داهاتوو، شەپۆلێكی خۆڵبارینی مامناوەند بۆ چڕ ناوچە جیاوازەكان دەگرێتەوە و سەرچاوەكەی؛ ناوچە بیابانەكانی نێوان عێراق و سووریایە.
باسی لەوەشكردووە، ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە تا كاتە جیاوازەكانی رۆژی شەممە بەردەوامدەبێت و لە درەنگانی شەوی شەممە بەولاوە، بەتایبەتی بەهۆی هەڵكردنەوەی بای باكووری رۆژهەڵات، كاریگارییەكانی بەرەو كۆتایی دەڕوات، هاوكات لەگەڵیدا پلەی گەرمییش بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت بە رێژەی 4 تا 5 پلەی سیلیزی.