درۆنێك لەسنوری كفری كەوتە خوارەوە

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
درۆنێك لەنێوان ناحیەی سەرقەڵاو كۆكس لە سنوری كفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان كەوتە خوارەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەزاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاوكراونەتەوە، ئەو درۆنەی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان كەوتوەتە خوارەوە دوو موشەكی لێبەستراوە، دوای كەوتنەخوارەوەشی تیمێكی ئەمنی بەمەبەستی لێكۆڵینەوە بردویانە.
راشگەیەنراوە، درۆنەكە تانكی بەنزینەكەی بەتاڵ بوەو پێدەچێت پێش گەیشتن بەئامانجەكەی سوتەمەنی لێبڕابێت، هەروەها كەوتنە خوارەوەی زیانی گیانی نەبوە.
جێی ئاماژەیە لە چەند رۆژی رابردودا دوو درۆن لە تاسڵوجەی شاری سلێمانی كەوتنەخوارەوەو هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە بەوهۆیەشەوە لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكردوە بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی درۆنەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group