عەلی حەمەساڵح: دەبێت هەرێم داهات و نەوت رادەست بكات بۆ ئەوەی بەغدا مووچە بنێرێت

16 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لە میانی بەشداریكردنی لە خۆپیشاندانی مامۆستایان و مووچەخۆرانی ناڕازی لە سلێمانی رایگەیاند، هەرێمی كوردستان داهات رادەستی بەغدا نەكات هیچ پارەیەك نایەت.
عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ئەم فشارەی خۆپیشاندەران زۆر گرنگە، دەبێت ئەم چوار رۆژەی كە ماوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان داهات و نەوت رادەست بكات بۆ ئەوەی بەغدا مووچە بنێرێت.
باسی لەوەشكرد، حكومەتی هەرێمی كوردستان سێ جار رێككەوتنی كردووە لەگەڵ عێراق، لە یاسای بوودجە، مانگێك پێش ئێستا و پێنجشەممەی پێشووش، كە بە گوێرەی رێكەوتنەكان دەبێت هەرێم نەوت و داهاتی ناوخۆ رادەست بكات بۆ ئەوەی مووچە بێت،  بوڵام هەرێم هێشتا رادەستی نەكردووە، كەی داهاتیان رادەست كرد و عێراق پابەند نەبوو، هەموومان دەڵێین خەتای عێراقە.
دووپاتیشی كردەوە كە، ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان نەوت و داهاتی ناوخۆ ڕادەست نەكات، هیچ بڕە پارەیەك نایەت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group