لەسەرەتای هەفتەی داهاتو بە ئەلكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك دەبێتە پارە

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك لەسلێمانی رایدەگەیەنێت، تا چەند رۆژی داهاتو هاوڵاتیان دەتوانن بێبەرامبەر خۆیان لە بەئەلكترۆنیكردن تۆمار بكەن.
كامەران فەتاح كەریم بەڕێوەبەری بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك لەسلێمانی لە نوسراوێكدا سەرجەم بریكارەكانی ناوشارو دەرەوەی شاری ئاگادار كردوەتەوە كە هەمو ئەو هاوڵاتیانە ئاگادار بكەنەوە كە خۆراك یاخود ئارد وەردەگرن بەزوترین كات ناوی خۆیان تۆمار بكەن لە بە ئەلكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك، چونكە هەتاكو رۆژی 25/8 بەبێ بەرامبەر دەتوانن خۆیان تۆمار بكەن.
راشیگەیاندوە، لە رۆژی 26/8ـەوە خۆتۆماركردن دەكرێتە پارەو هەر هاوڵاتیەك دەبێت لەبەرامبەردا 10 هەزار دیناری عیراقی بدات بۆ هەر كەسێك، بۆیە داوا دەكەن بە زوترینكات خۆیان تۆمار بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group