نەوا-
بەهۆی دزینی شوێنەوارەوە لە هەرێمی كوردستان، نزیكەی 160 كەیس دراونەتە دادگاو ژمارەیەكیان یەكلایی كراونەتەوە.
محەمەد لەشكری بەڕێوەبەری كاروباری شوێنەوار لەهەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا رایگەیاندوە، لەماوەی دووساڵدا لەهەرێمی كوردستان بەهۆی دزینی شوێنەوارەوە نزیكەی 160 كەیس دراونەتە دادگا لەوانە 40 یان یەكلایی كراونەتەوە.
راشیگەیاندوە، دەستكاریكردنی شوێنەوارەكان و شوێنێك كە دەكرێتە خانو یاخود شوێنێكی دیكە بەكاری بهێنن كە شوێنەوارە ئەوە دەكرێت رابگیرێت، بەڵام دزینی ناتوانن كۆنترۆڵی بكەن، چونكە نزیكەی 6 هەزارو 500 پێگەی شوێنەوار هەن و ناكرێت لەهەمو شوێنێك چاودێرێك دابنرێت.
بەڕێوەبەری كاروباری شوێنەوار لەهەرێمی كوردستان راشیگەیاندوە، خەڵك واتێگەیشتوە شوێنەوار تەنها زێڕە ئەم تێگەیشتنە هەڵەیە، لە تەواوی شوێنەوارەكان ئەوەی كاری لەسەر دەكەن خوێندنەوەی شوێنەكانی شوێنەوارییە بەپێی شێوازی دروستكردن و مێژوەكەی دواتر كار لەسەر دەكەن.