ئاوی روباری دیجلە دەگەیەنرێتە بەنداوی دهۆك

24 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دروستكردنی كەناڵێكی ئاویی بۆ گەیاندنی ئاوی روباری دیجلە بە بەنداوی دهۆك لەقۆناغی كۆتاییدایە، ئەم پڕۆژەیە وەك دابینكردنی ئاسایشی ئاو بۆ ناوچەكەو پڕۆژەیەكی گەشتیاری سودی لێدەبینرێت. 
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویكردوەتەوە، دروستكردنی ئەم كەناڵە ئاو لە روباری دیجلەوە دەگەیەنێتە بەنداوی دهۆك، هەروەها پڕۆژەكە نەك تەنها ئاسایشی ئاو بۆ ناوچەكە دابیندەكات، بەڵكو وەك پڕۆژەیەكی گەشتیاریش سودی لێ وەردەگیرێت.
كەناڵەكە كە درێژییەكەی یەك هەزارو 200 مەترە، لەگوندی پیرۆمەراوە دەستپێدەكات تا دەگاتە بەنداوی دهۆك و بەبڕی زیاتر لە یەك ملیارو 79 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی تایبەتی پارێزگای دهۆك جێبەجێ دەكرێت.
هەروەها بڵاویشكراوەتەوە كە بە تەواوبونی ئەم پڕۆژەیە ئاوی روباری دیجلە دەگاتە كەناڵەكەو ئاوی بەنداوی دهۆك زیاد دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group