نەوا-
بەئامادەبونی ئەندامانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن بۆ جاری دوەم تاقیكردنەوەی ئەزمونی بۆ ئامێرەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لە وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامدرا.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، بە ئامادەبونی ئەندامانی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەكانی سەر بە عیراق بۆ جاری دوەم تاقیكردنەوەی ئەزمونی بۆ ئامێرەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عیراق ئەنجام درا، لەم دەنگدانە ئەزمونیەدا ئامێری نوێی هەڵبژاردن بەشێوەیەكی تەكنیكی چەند تایبەتمەندییەكیان بۆ زیادكراوە وەك ناسینەوەی روخسار لەكاتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆردا، خوێندنەوەی QR كۆدو ئەو كەسانەی پێشتر كێشەی پەنجەمۆریان هەبوە لەسیستمی دەنگدان.
وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی باسكردوە، پرۆسەی تاقیكردنەوەكە بە سەرپەرشتی سەرۆكی لیژنی هەڵبژاردن و ئەندامانی لیژنەی هەڵبژاردنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوەو ئەم تاقیكردنەوەیە هەنگاوێكی گرنگە بۆ پاراستنی دیموكراسی و دڵنیایی لە راستگۆیی پرۆسەی هەڵبژاردنی تایبەت بەهێزی پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستان.