یەكێتی زانایانی جیهانی و وەقفی زانایان كۆنفرانسێك بۆ غەزە لە ئیستانبوڵ ئەنجامدەدەن

24 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كۆنفرانسی (بەرپرسیارێتی ئیسلامی و مرۆیی غەزە) بەهاوبەشی یەكێتیی زانایانی جیهانی ئیسلامی و وەقفی زانایانی ئیسلامی لە ئیستانبوڵ ئەنجام دەدرێت.
مستەفا كاراتاش ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری وەقفی زانایانی ئیسلامی لەپرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، لەگەڵ توندترین و كارەساتبارترین ساتی مێژوی مودێرنی مرۆڤایەتی روبەڕوبوینەتەوە، زیاتر لە دوو ملیۆن كەس لە غەزە كەوتونەتە بەر كۆمەڵكوژی و هەمو چەكێك لەسەریان تاقیدەكرێتەوە، هاوكات گەمارۆیان بەسەردا سەپێنراوەو توشی برسێتی و دەیان نەخۆشی بون.
كاراتاش راشیگەیاند، ئامانج لە كۆنفرانسەكە دەربڕینی راستییەكان و ئەنجامدانی بەرپرسیارێتی ئایینی و مێژوییانە، هەروەها پرسی فەڵەستین ئاواتێكی هاوبەش و دادپەروەرانەی هەمو مرۆڤایەتییە.
مستەفا كاراتاش باسی لەوەشكردوە، كۆنفرانسەكە لە ئیستانبوڵ بە بەشداری زیاتر لە 100 زانای ئایینی كە لە 50 وڵاتی جیهانەوە بەشدارن دەستپێدەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group