بەسەدان سكەی زیو رادەستی مۆزەخانەی سلێمانی كرانەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كارزان شێركۆ وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، 685 سكەی ئەسڵی زیو كە مێژوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 12 و 13ـی زایین لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی سەر بە دەزگای ئاسایشی هەرێم لەكاتی مامەڵەكردن پێیانەوە لە دەستی سێ تۆمەتبار دەستی بەسەردا گیرابو، ئەو سكانە رادەستی مۆزەخانەی سلێمانی كراون بەمەبەستی پاراستنیان، چونكە ئەم سكانە بە مادە ناپێورێن و بەهای تایبەتیان هەیە.
لەلایەن خۆشیەوە هاشم حەمە عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری شوێنەوارو كەلەپوری سلێمانی وتی: ژمارەیەكی زۆر سكەی زیوییان بە دەستگەیشتوە، ئاسایش بەردەوام پاڵپشت و رێگرە لەوەی كە مامەڵە بەم شوێنەوارانەوە بكرێت، ئەم سكانە لەهۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی نمایش دەكرێن كە ژمارەیان 680 سكەی سەردەمی ئیلخانییەكانەو گرنگی مێژوییان هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group