نەوا-
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڵاویكردەوە، وەزیری سامانە سروشتییەكان سەرپەرشتیی كۆبونەوەیەكی نەوت و كانزاكانی وەزارەتی كردوە بۆ دابینكردنی بەنزین و پێداچونەوە بەنرخەكان و چارەسەركردنی كێشەی كەمی بەنزین.
راشیگەیاندوە، لە كۆبونەوەكەدا بڕیار دراوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەمو هەوڵێك دەدات بەمەبەستی زیادكردنی پشكی حكومەتی هەرێم لە نەوتی خاو لە لایەن حكومەتی فیدراڵەوە كە لەئێستادا تەنها رۆژانە 50 هەزار بەرمیلە كە دەكاتە 39.46%ی پشكی هەرێمە لەڕێژەی شایستەی راستەقینەی هەرێم كە 12.67%ـەو یەكسانە بە رۆژانە 126 هەزارو 700 بەرمیل.
هەر لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردراوە بە زیادكردنی بڕی بەنزینی جۆری نۆرماڵی پاڵپشتیكراوی حكومی 750 دیناری بۆ هەر لیترێك بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان و چاودێریكردنی بەنزینی بازرگانی رۆژانە لەڕوی كوالێتی و گونجانی لەگەڵ واقعی رۆژانەی بازاڕی ئێستای هەرێمی كوردستان بكرێت، هەروەها هەمو ئاسانكارییەكیش بۆ هاوردەكردنی بەنزین و مەوادی كیمیاوی بە مەرج و رێنماییەكانی وەزارتی سامانە سروشتییەكان دەكرێت.