دابەشكردنی موچە دەستیپێكرد و ئەمڕۆش بەشێكی زۆری دەستە و وەزارەتەكان موچە وەردەگرن

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەمڕۆ دابەشكردنی موچە دەستی پێكرد و بەپێی خشتەی بڵاوكراوەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەریمی كوردستان، بەشێكی زۆر لە دەستە و وەزارەتەكان لەمڕۆدا موچە وەردەگرن.
بەگوێرەی خشتەكە، ئەمڕۆ خانەنشینانی پێشمەرگە و شارستانیی، خاوەنپێداویستیی تایبەت، و كەسوكاری شەهیدان و ئانفاولكراوان موچە وەردەگرن.
هاوكات، موچەی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی، پەروەردە و دارایی و ئابورییش دابەشدەكرێت.
هەروەها، هەریەك لە دەستەكانی دەستپاكیی و وەبەرهێنان، ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و كۆمسیۆنی باڵا و دیوانەكانی چاودێری دارایی و مافی مرۆڤیش هەر ئەمرۆ موچە وەردەگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group