نەوا-
پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، تیمەكەیان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، كەسێكیان بەتۆمەتی كوشتن دەستگیر كرد.
بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە ڕووداوێكی كوشتن لە ناوبازاڕی شاری هەولێر ئاگادار كرانەوە، دەستبەجێ تیمەكانیان گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد.
لە ڕاگەیاندراوەكدا ئاماژە بەوەشدراوە، پاش لێكۆڵینەوەیەكی ورد و بەدواداچوونێكی چڕ، دەركەوت كە لەسەر كێشەیەكی كۆنی نێوانیان، كە بكوژ دانی پێدا ناوە، گوایە كەسی كوژراو مۆبایلی بكوژی هاك كردووە و كۆمەڵێك وێنەی بردووە، بۆیە شەوی ڕابردوو بكوژ بە چەكێكی جۆری دەمانچە هاوڕێكەی دەكوژێت.
باسی لەوەشكرد، لە هەمان كاتی ڕووداوەكەدا تیمەكانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تۆمەتباری بكوژیان دەستگیر كرد و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە بەردەوامە.