نەوا-
سایلۆی سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەو جوتیارانەی كە ئەمساڵ گەنمیان رادەستی سایلۆكە كردووە، سبەینێ سێشەممە، سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتییەكە بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی شایستە داراییەكانیان.
ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە ئەو جوتیارەی كە گەنمەكەی بە ناوەوەیە خۆی ئامادەبێت و كارتی نیشتیمانی پێ بێت، یاخود كەسی ئامادەبوو وەكالەتی پێبێت، بە پێچەوانەوە چەكی كەس نادرێت بە كەسێكی تر .
روونیشیكردەوە، ئەو جوتیارانەی پشتگیری بەشە كشتوكاڵییەكانیان سەر و (50) تۆنە، سەردانیان نەكەن، لەبەر ئەوەی لەسەر بڕیاری كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە مەڵبەندی گشتی بەغدا، تەنها پارەی ئەو جوتیارانە دابەش دەكرێت كە پشتگیری بەشە كشتوكاڵیەكانیان 50 تۆن و بەرەوە خوارە.