نەوا-
ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای چەندینجار ئاگاداكردنەوەی وەزیرو وەزارەتی تەندروستی كە ئاگاداركردنەوە دەربكەن بۆ ئەو كۆمپانیایەی كە پابەندبونی هەیە بەرامبەر بە نەخۆشخانەی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی، بەڵام ناكرێت و هێزێك هەیە حەز دەكات گرفتەكان لەشاری هەڵەبجە بەردەوامبن ئێمەش لەلای خۆمانەوە ناچار لەگەڵ رێكخراوەكاندا ئامێرەكانیان بدابینكردە، بەڵام بەهۆی كارەبای 24 كاتژمێرییەوە كە بۆتە فشار لەسەریان لەبەر گرانییەكەی بەكاری ناهێنن.
وتیشی: بەبڕی یەك ملیارو 250 ملیۆن دینار كێشەو گرفتەكانی ئەم نەخۆشخانەیە دەخاتە بەردەم وەزیری تەندروستی، تا ئەو كۆمپانیایەش جێبەجێكاری پڕۆژەكەیە تەواوی كێشەكانی نەخۆشخانەكە چارەسەر نەكات واژۆ لەسەر نوسراوەكەی ناكات.