نەوا-
بۆ یەكەمجار لە مێژوی عیراق و شاری كەركوكدا رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك بەردی بناغەی یەكەمین كارگەی ئۆتۆمبێلی دانا، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی پارێزگاكە بڵاویكردوەتەوە، پڕۆژی دروستكردنی ئۆتۆمبێل 65%ی لە كەركوك دروستدەكرێت و 35%ی لە وڵاتانی جیهانەوە دابیندەكرێت، لەوانە ئەمریكاو ئەڵمانیاو توركیا.
ئاماژەشكراوە كە كارگەكە ساڵانە زیاتر لە حەوت هەزار ئۆتۆمبێل بە تێچوی 300 ملیار دینار بەرهەم دەهێنێت و هەلی كار بۆ زیاتر لەپێنج هەزار هاووڵاتی كەركوك دابین دەكات، هاوكات پابەند دەبێت بە ستانداردە نێودەوڵەتییەكان بۆ پاراستنی ژینگەو سەلامەتی.