نەوا-
یۆهان عوسمان بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانكۆی سلێمانی رایگەیاندوە: 833 پارچە زەوی بە تیروپشك بەسەر مامۆستایانی زانكۆی سلێمانیدا دابەشدەكرێت كە سەرجەمیان هەڵگری بڕوانامەی ماستەرو دكتۆران.
لەلایەن خۆشیەوە كۆسار محەمەد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی رایگەیاندوە: زەوییەكان بە روبەری 200 مەتر دەبن و سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی جادەوبان و سەوزایی و ئاو و ئاوەڕۆی بۆ دابین دەكرێت، هەروەها بەپێی پێویستی شوێنەكەش خوێندنگاو دایەنگاو مەڵبەندی تەندروستی لە پرۆژەكەدا دابیندەكرێت.