بەڕێوەبەری باخچەكان: سلێمانی رێژەی ستانداردی سەوزایی تێپەڕاندوە
3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەهرۆز سالار بەڕێوەبەری باخچەكانی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، ئێستا سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق سەوزترین شارە، بەپێی ستانداردی جیهانی، پێویستە رێژەی سەوزایی لە هەر شارێكدا 20% بێت، رێژەكە لە سلێمانی گەیشتووەتە 23.6% و رێژەكەمان تێپەڕاندووە، بەردەوامیش لە هەوڵداین ئەم رێژەیەی ئێستا زیاتربكەین.
باسی لەوەشكردوە، ئەم رێژەیە لە رووبەری 143 ملیۆن مەتردووجای شاری سلێمانی دیاریكراوە و سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەگرێتەوە، ئەم رێژەیە لە سەوزایی هەوا و ژینگەیەكی پاك بە هاوڵاتییانی شاری سلێمانی و دەروربەری دەبەخشێت.