بولگاریا ئارەزوی هاتنە ناو بازاڕەكانی هەرێم دەكات

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بە هەماهەنگی لەگەڵ ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر كار بۆ ئەنجامدانی دیدارێكی بازرگانی نێوان كۆمپانیاكانی بولگاریاو هەرێمی كوردستان دەكرێت.
ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بڵاویكردۆتەوە، گەیلان حاجی سەعید سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازی لە ڤاسیل ڤاسیلێڤ سەرۆكی بەشی ئابوری و بازرگانی لە باڵیۆزخانەی بولگاریا لە عیراق كردوەو لە دانیشتنێكدا پەیوەندی بازرگانی نێوان وڵاتی بولگاریاو هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەسەر كرا، لە دانیشتنەكەدا هەردولا رێكەوتن بۆ دانانی پڕۆگرامێك بۆ ئەنجامدانی دیدارێكی بازرگانی لە سەرەتای ساڵی داهاتودا.
ڤاسیل ڤاسیلێڤ سەرۆكی بەشی ئابوری و بازرگانی لە باڵیۆزخانەی بولگاریا لە عیراق وتویەتی، هانی كۆمپانیا  بولگاریەكان دەدەن بۆ پەیوەندی بەستن لەگەڵ كۆمپانیا كوردستانیەكان، كۆمپانیاكانیشیان ئارەزوی هاتنە ناو بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن، هاوكات سەرۆكی ژوری بازرگانی هەولێر وتویەتی كە دەرفەتی كار و وەبەرهێنان لە گشت سێكتەرەكان لە هەرێمی كوردستان هەیەو هاوكارو هەماهەنگیان دەبن.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group