نەوا-
ئەندازیار غالب محمد بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی رایگەیاندوە، بەهۆی باران بارینەوە چەند فیدەرێكی لە دەرەوەی شار و ناو شار كێشەیان بۆدروست بووە و شۆرت تیێیاندا رویداوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ژمارەیەك گەڕەك و خانو كارەبایان نییە و لە ئێستادا تیمی هۆبەكانی دابەشكردنی كارەبا سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەكانن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ساڵانە لەگەڵ یەكەم بارانبارین ئەم حاڵەتە دوبارە دەبێتەوە كێشە تەكنیكییە نادیارەكانی سەرتۆڕەكانی كارەبا دەردەكەوێت و بەزووچارەسەر دەكرێن.