بریارە هەفتەی داهاتوو تیروپشك بۆ فەریزەكارانی حەجی ساڵی 2026 بكرێت

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كاروان ستوونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عەمرەی هەرێم رایگەیاند،  ئەم هەفتەیە تیروپشك بۆ ناوی كەسانە دەكرێت، كە بۆ وەرزی حەجی 2026 خۆیان تۆماركردووە.
باسی لەوەشكرد، ئەمساڵ بۆ یەكەمجار ناو تۆماركردن بۆ فەریزەی حەج بە شێوەی ئەلیكترۆنی بەڕێوەچووە، لەبەر تازەیی سیستمەكە پرۆسەی وردبینی و پێداچوونەوەی ناوەكان و ڕێكارەكانی دیكە ماوەیەكی زیاتری خایاند، بۆیە ئەنجامدانی تیروپشكەكە بۆ ئەمساڵ كەمێك دواكەوتووە.
كاروان ستوونی ڕاشیگەیاند، 89 هەزار كەس ناویان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ساڵی 2026 تۆمار كردووە، لەبەر زۆری خواست، ئەمساڵ مەرجێك زیادكراوە ئەگەر كەسێك پێشتر فەریزەی حەجی ئەنجام دا بێت، ناوی ناچێتە نێو تیروپشكەكەوە، هەربۆیە هەزاران ناو دەرهێنراوە و دوورخراونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group