نەوا-
كەشناسی رایگەیاند، بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە دوا نیوەڕۆوە لە هەندێك ناوچە بارانی بەلیزمە و هەورە تریشقە دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، كەشی پێشبینیكراوی 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوكردوەتەوە و بە گوێرەی پێشبینییەكان، بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبنەوە، بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
لەبارەی كەشی سبەینێ یەك شەممەش كەشناسی ئاماژەی بەوەكردوە، ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەكان بارانبارینی لەسەرەخۆ و بۆ مامناوەند دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبێت لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو لە ناوچەكانی هەرێم بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
دهۆك : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 19 پلەی سیلیزی
كەركوك : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
سۆران : 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی