وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ كۆدەبنەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بڕیارە رۆژی چوارشەممە 3/12 وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا كۆببنەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە، كۆبونەوەكە كە لە بارەگای ناتۆ بەڕێوەدەچێت تیایدا دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ یەكەم گۆڕینەوەی بیروڕا لەنێوان وەزیرانی دەرەوەدا لەبارەی پێداچونەوە بەئەنجامەكانی لوتكەی لاهای كە لەمانگی حوزەیرانی رابردودا بەڕێوەچو، هەروەها ئامادەكارییەكانی لوتكەی ناتۆ كە بڕیارە لە رۆژانی 7 و 8/7/2026  بەمیوانداریی توركیا لە ئەنقەرە بەڕێوەبچێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group