كەشناسی: بەفر دەبارێت و خێرایی با لە چەند ناوچەیەك زیاد دەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان ئەگەری بەفربارین هەیە و لە سنووری سلێمانی و ڕاپەڕینیش خێرایی با زیاد دەكات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە17-12، ئاسمانی هەرێم بە گشتی لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواوەا دەبێت و ئەگەری نمەبارانی كەم لەسەر ناوچە شاخاوییەكان هەیە لەگەڵ ئەگەری بەفرێكی كەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەكان.
ئەوەشی خستەڕوو، خێرایی با لە نێوان 10-20 كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا، بەڵام لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ سەروو 30 كیلۆمەتر بەرزدەبێتەوە.
باس لەوەشكراوە، پلەی گەرما 2-4 پلە بەراورد لەگەڵ تۆماركراوەكانی دوێنی بەرزدەبێتەوە.
سەبارەت بە كەشی سبەینێ پێنجشەممەش 18-12، كەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەوری جیا و خێرایی با هاوشێوەی ئەمڕۆ دەمێنێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
دهۆك : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ :13 پلەی سیلیزی
كەركووك : 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group