وەزارەتی رۆشنبیری داوایەك لە كەناڵەكانی راگەیاندن دەكات

5 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم لە گشتاندنێكدا داوا دەكات كەناڵەكانی راگەیاندنی هەرێمی كوردستان خۆیان بە دوربگرن لە بڵاوكردنەوەی هەر بابەتێك كە دژی قەوارەی هەرێمی كوردستان بێت.
لە گشتاندنەكەدا هاتوە: گشت میدیا بینراو، بیستراو، پۆرتاڵ و رایەڵە ئەلیكترۆنییەكان ئاگادار دەكەنەوە كە خۆیان بە دوربگرن لە بڵاوكردنەوەی هەر بابەتێك كە دژی قەوارەی هەرێمی كوردستان و دروستكردنی ترس و گومان بێت لەسەر سەقامگیری هەرێم، داواكارن كە دوربن لە بڵاوكردنەوەی هەر بابەت و راپۆرتێك و وێنەو ڤیدیۆیەكی ساختەو بێ بنەما كە هۆكار بێت لە دروستكردنی ترس و تۆقاندن و دڵەڕاوكێ لەنێوان هاوڵاتیاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group