نەوا-
عەلی حەمە ساڵح بریاردەری رەوتی هەڵوێست داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات هەرچی زوە داهاتی ناوخۆ بنێرن بۆ بەغدا چونكە نازانرێت هەفتەی داهاتو رەوشی عیراق چۆن دەبێت.
عەلی حەمە ساڵح بڵاویكردوەتەوە، 120 ملیار داهاتی ناوخۆ بدەن بە بەغدا با موچەیەك بێت، چونكە نازانرێت هەفتەكانی ئاییندە عیراق بەرەو كوێ دەچێت، گەروی هورمز داخراوە بەردەوامی داخستن عیراق توشی قەیرانی گەورە سیاسی و ئابوری دەكات، ئەم میللـەتە دڵسۆزە شایەنی ئەوە نیە بەبێ باكی مامەڵەی لەگەڵ بكرێت، ئەمڕۆ بنێردرێت باشترە چونكە نازانێت هەفتەیەكی دیكە چی رودەدات.