نەوا-
دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئاڵای كوردستان نیشانەی هیواو داهاتویەكی باشترە.
دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، رۆژی 17ی كانونی یەكەمی هەمو ساڵێك بە رۆژی ئاڵا ناسراوە، رۆژێكی گرنگ و پیرۆزە بۆ هەمو گەلی كورد، لەمڕۆژەدا ئاڵای پیرۆزی كوردستان وەك هێمای یەكگرتو، ئازادی و خۆشەویستیی وڵات بەرزڕادەگرن .
دەشڵێت، ئاڵای كوردستان مێژو و خەباتی گەلی كورد نیشان دەدات، پێویستە هەموان بەیەكەوەبن بۆ پاراستنی یەكپارچەیی خاك و نیشتمان بەتایبەت لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.