نەوا-
كەشناسی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند بارستە هەوایەكی وشك و سارد ڕووی لە ناوچەكەمان كردووە و تا یەكشەممەی داهاتوو پلەی گەرما لە هەندێك ناوچە بۆ ژێر سفر دادەبەزێت.
بە پێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كاریگەریی بەرزە پەستانی هەوای ڕووسیا كە بارستە هەوایەكی وشك و شاردی لەگەڵ دەبێت، تاوەكو یەكشەممەی داهاتوو پلەی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو نزم دەبێتەوە.
ڕوونیشیكردەوە، لە سەنتەری شارەكانی وەك سلێمانی و سۆران پلەی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش دەگاتە پێنج پلەی ژێر سفر.