وەزارەتی بازرگانی عێراق: زیاتر لە سی ملیۆن كەس لەسەر كارتی بەشەخۆراك تۆماركراون
2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاندوە، وەزارەتەكەیان دەستیكردوە بە جێبەجێكردنی كارتی بەشەخۆراكی ئەلیكترۆنی بۆ چارەسەركردنی سەرپێچیەكان، هەروەها سەلماندویەتی كە كاریگەرییەكی بەرزی هەیە لە دەستنیشانكردنی سەرپێچییەكان بەبێ پشتبەستن بە شێوازە كۆنەكانی پێشوی وەك وردبینی ساڵانە یان پشتڕاستكردنەوەی موختار، هەر سەرپێچییەك كە لە ئێستادا دەستنیشانكرابێت، ڕێوشوێنی یاسایی بەپێی یاسای كارپێكراوی بۆ دەگیرێتەبەر یاسا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئێستادا لەسەر كارتی بەشەخۆراكی ناویان تۆماركراوە 37 ملیۆن و 500 هەزار هاوڵاتیە، دوای ئەوەی كۆی ژمارەكە پێشتر زیاتر بووە لە 41 ملیۆن ، ڕونیشیكردەوە، ئەم جیاوازییە نزیكەی 4 ملیۆن كەسە، مەرج نییە بەو مانایە بێت كە ئەوان بەتەواوی تۆماركراوی خەیاڵین، بەڵكو ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە مردون، یان گەشتیاران، یان ئەو هاوڵاتییانە دەگرێتەوە كە داتاكانیان نوێنەكردۆتەوە.
باسی لەوەشكرد، وەزارەتی بازرگانی نزیكەی دو هەفتە لەمەوبەر قەدەغەكردنی هەندێك خزمەتگوزاری هەڵگرت، دواتر قۆناغی زیادكردنەكە دەكاتەوە، ئەمەش وایكردوە ژمارەكانی ئێستا زیاترببن و بگۆڕدرێن.