نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە20-12، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
باسی لەوەشكردووە، سبەینێ یەكشەممە21-12، ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت پاشان لە كاتەكانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
دهۆك: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
كەركوك: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی