نەوا-
لە ڕێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئیداری و حكومی، ئاڵوگۆڕ لە پۆستی قایمقامی شارۆچكەی چەمچەماڵ كرا.
عەتا محەممەد سەرۆكی كۆمیسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ لە میانی ڕێوڕەسمەكەدا وێڕای سوپاسكردنی قایمقامی پێشوو، پیرۆزبایی لە ئاسۆ بەكر كرد و جەختی لەوە كردەوە كە هەموو پشتیوانییەكی دەبن بۆ ئەوەی بتوانێت لە ئەركە نوێیەكەیدا سەركەوتوو بێت و خزمەتی زیاتری خەڵكی ناوچەكە بكات.
=سەرۆكی كۆمیسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ هەواڵێكی دڵخۆشكەری بۆ دانیشتووانی شارەكە ڕاگەیاند و ئاشكرای كرد، لە سبەی دووشەممەوە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی قەرەبوو بەسەر ئەو هاووڵاتییانەی ناو شاری چەمچەماڵ كە بەهۆی لافاوەكەی ئەم دواییەوە زیانیان بەركەوتووە.