بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم: ئەم هەفتەیە پارەی جوتیارانی سلێمانی دابەشدەكرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، پشكی جوتیارانی هەولێر و دهۆك دابەشكراوە و لەم هەفتەیەشدا، پارەی جوتیارانی سلێمانی دابەشدەكرێت.
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوای گەیشتنی پارەكە لە بەغدادەوە، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی شایستەی دارایی جوتیاران كرا لە سایلۆكان و جوتیارانی پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك پارەكەیان وەرگرت.
ئاشكراشیكرد، هەوڵدەدەن لەم هەفتەیەدا شایستەی دارایی جوتیارانی پارێزگای سلێمانییش دابەشبكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group