نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لە كۆشكی كۆماریی لەقاهیرە لەگەڵ عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆك كۆماری میسر بكۆبوینەوەو جەختمان لە گرنگیی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و میسر لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا كردەوە، بە تایبەتی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
راشیگەیاندوە، هەر لە كۆبونەوەكەدا هاوڕابون لەسەر برەودان بە هاوئاهەنگیی و هاریكاریی بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكە .