بانكی ئەهلی عێراقی: ژمارەی ئامێرەكانی راكێشانی پارە زیاد دەكەین
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
سەروەت جاف بەڕێوەبەری هەرێمیی بانكی ئەهلی عێراقی، كە بانكەكەیان یەكێكە لەو بانكانەی بەشدارە لە پڕۆژەی "هەژماری من" ، لە لێدوانێكدا وردەكارییەكانی پڕۆسەی دابەشكردنی مووچە لە چوارچێوەی پڕۆژەی "هەژماری من" دەخاتەڕوو و دەڵێت: مانگانە وەزارەاتی دارایی بەگوێرەی خشتەی مووچە و لە ماوەی سێ رۆژدا، بە سێ قۆناخ لیستی مووچەكانمان بۆ دەنێرێت و ئێمەش بەگوێرەی ئەو لیستانە مووچەی فەرمانبەران دادەبەزێنینە ناو هەژمارەكانیان.
باسی لەوەشكرد، مانگانە نزیكەی 80 ملیار دینار لە رێگەی بانكەكەیانەوە وەك مووچە دەچێتە سەر هەژماری فەرمانبەران و مووچەخۆران.
ئاماژە بەوەش دەكات، لە پلانیاندا هەیە ژمارەی ئامێرەكانی راكێشانی پارە (ATM) بۆ 200 ئامێر زیاد بكەن.