بەكارهێنانی یاریی ئاگرین لە هۆڵەكاندا قەدەغە كرا

2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەڕاگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی بڵاویكردەوە، لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و دوركەوتنەوە لە هەر روداوێكی نەخوازراو، سەرجەم خاوەن هۆڵەكانی ئاهەنگگێڕان، بۆنەكان و ئەو شوێنانەی خەڵكی لێی كۆدەبنەوە بەكارهێنانی هەر جۆرە یارییەكی ئاگرین یان سەرچاوەیەكی ئاگر كە ببێتە هۆی مەترسیی ئاگركەوتنەوە بەتەواوی قەدەغەیە.
راشیگەیاندوە، پێویستە پێش دەستپێكردنی هەر ئاهەنگ یان كۆبونەوەیەك، لەڕێگەی بڵندگۆ یان نیشانەی رونەوە ئاماژە بە رێنماییەكانی سەلامەتی و شوێنی رێڕەوەكانی دەرچونی فریاگوزاری لەناو هۆڵ و باڵاخانەكاندا بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group