مەسرور بارزانی: بەمەبەست رێگری لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت كراوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی 2026ـەوە پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوەو لەبەشێكیدا رایگەیاندوە، ساڵی رابردو توانیویانە چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بوارە جۆراجۆرەكاندا  بە تایبەتیش دابینكردنی كارەبای بەردەوام و چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی و بنیاتنانی رێگەوبان و باشتركردنی ژێرخانی دارایی و بانكیی بە ئەنجام بگەیەنن و بەردەوامیشن لە خزمەتكردنی زیاتری خەڵكی كوردستان. 
ئاماژەشیكردوە، هیوادارن و خوازیارن لە ماوەیەكی نزیكدا كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكبهێنرێت كە بەداخەوە بەمەبەست رێگری لە پێكهێنانی كراوە، پێویستە چیتر بەرژەوەندی باڵای كوردستان نەكرێتە قوربانی بەرژەوەندی هیچ لایەنێك، هەروەها ئومێدەواریشن كابینەی نوێی فیدراڵیش لە ئاییندەیەكی نزیكدا لەسەر بنەماو لەبەرچاوگرتنی پرنسیپەكانی هاوبەشیی و هاوسەنگیی و  سازان پێكبهێنرێت. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group