وەزارەتی دەرەوەی عێراق وەڵامی باڵیۆزی ئەمریكا لە ئیسرائیل دەداتەوە
3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی عێراق وەڵامی باڵیۆزی ئەمریكا لە ئیسرائیل دەداتەوە و رایگەیاند، سەركۆنەی ئەو لێدوانە دەكات كە باس لەوە دەكات ئیسرائیل دەتوانێت دەست بەسەر تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرێت.
باسی لەوەشكردوە، ئەو جۆرە لێدوانانە سەرپێچییەكی گەورەیە و پێچەوانەی بنەماكانی یاسا نێودەوڵەتییەكان و میساقی نەتەوە یەكگرتوەكانن و پێشێلكردنی سەروەری و سەربەخۆیی و یەكپارچەیی خاكی دەوڵەتانن، ئەوە جگە لەوەی كاردانەوەی نەرێنییان لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە هەیە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق سورە لەسەر لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق لە پشتیوانیكردن لە سەروەری دەوڵەتان و ڕەتكردنەوەی هەر سیاسەتێك یان پراكتیكێك كە لەسەر بنەمای هەژمون یان سەپاندنی فایت ئەكۆمپلی دامەزراوە.
هەروەها جەخت لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە ڕێساكانی یاسا نێودەوڵەتییەكان دەكاتەوە بە مەبەستی بەشداریكردن لە چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەكە.