نەوا-
لەپارێزگای ئەسفەهانی ئێران هێلیكۆپتەرێك بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە لە عەلوەی شارەكە كەوتەخوارەوەو لە ئەنجامدا چوار كەس گیانیان لەدەستدا كە دوانیان سەرنشینی ناو فڕۆكەكە بون.
راگەیاندنەكانی ئێران بڵاویانكردەوە، پارێزگاری ئەسفەهان هێلیكۆپتەرێك لەناو عەلوەی فرۆشتنی سەوزەو میوەی شارەكەدا كەوتوەتە خوارەوەو فڕۆكەوان و یاریدەدەرەكەی لەگەڵ دوو كەسی ناو عەلوەكە گیانیانلەدەستداوە.
راشیانگەیاندوە، بەمەبەستی دۆزینەوەی هۆكاری روداوەكە لێكۆڵینەوە دەستیپێكردوەو ئەو ئاگرەشی بەهۆی روداوەكەوە كەوتەوە كۆنترۆڵ كراوە.