نەوا-
كۆمكاری عەرەبی و رێكخراوی وڵاتانی هاریكاری ئیسلامی و 18 وڵاتی دیكە لە راگەیەنراوێكدا سەركۆنەی بڕیارێكی ئیسرائیلیان لەبارەی بونیاتنانی كەمپی جولەكەنشین و دەسەڵاتە سەربازییەكانی لە كەناری رۆژئاوا.
لە راگەیەنراوەكەدا جەختلەوەكراوەتەوە كە ئەو بڕیارە جارێكی دیكە شوناسی خاكی فەڵەستین بەخاكی حكومەتی ئیسرائیل دەناسێنێت و ئاسانكاری دەكات بۆ دروستكردنی یەكە نیشتەجێبوە جولەكەكان لەو ناوچانەدا، چونكە دروستكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوی جولەكە بەئاشكرا پێشێلكاری یاساكانی نێودەوڵەتی و بڕیارەكانی پێشوی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان و بڕیارەكانی دادگای دادی نێودەوڵەتییە.
ئەو وڵاتانە داواشیان لەئیسرائیل كردوە بڕیارەكەی دەستبەجێ هەڵبوەشێنێتەوەو پابەندی بەڵێنە نێودەوڵەتییەكانی بێت و خۆی لە هەر چەشنە كردەوەیەك كە ببێتە هۆكاری پێشێلكردنی یاسا بپارێزێت.