نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، چەند رۆژێكە هەندێك لایەنی لە یاسا دەرچو و تیرۆریست هەولێریان كردوەتە ئامانجی خۆیان، هەمو هەوڵێك دەدەن بۆئەوەی خەڵك و هەرێمی كوردستان بەدور بگرن لەو شەڕو ئاژاوەیەی لە ناوچەكەدا هەن و بەردەوام دەبن لە پاراستنی دەستەكەوتەكانی هەرێمی كوردستان.
مەسرور بارزانی لەبارەی دواكەوتنی موچەشەوە وتویەتی: هەمو پابەندییەكانی خۆیان بەرانبەر بە حكومەتی عیراق جێبەجێ كردوەو داواش لەبەرپرسانی بەغدا دەكەن ئەوانیش پابەندییەكانیان بەرانبەر بە شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكەن.