نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، پێشبینیەكان بۆ 10 رۆژی كۆتایی مانگی رەمەزان تا رۆژانی جەژن دڵخۆشكەرن و چاوەروان دەكرێت شەپۆلە شێدارەكان لەدەریای سورەوە بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق چالاكببنەوە.
راشیگەیاندوە، ئەم چالاكبونەوەیە دەبێتە هۆی بەهێزبونەوەی نزمەپاڵەپەستۆو حاڵەتە ناجێگیرەكان بۆ تەواوی ناوچەكان بەناوچەكانی گەرمیان و كەركوك و هەولێرەوە، لەوماوەیەدا ئەگەری چالاكبونی هەورە بروسكەو تەرزەو بارانی بەهێز دەبێت لەگەڵ دروستبونی لافاو لەهەندێك شوێندا.