نەوا-
نەوزاد غەفور سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: كاڵاو شمەك و پێداویستی تەواوی رۆژانەی هاوڵاتیان لە كۆگاكاندا هەیەو لەچەند رۆژی داهاتودا كاڵای دیكەش دەگەنە گەنجینەكان، بۆیە داوا لەهاوڵاتیان دەكەن كاڵای زۆر نەكڕن بۆئەوەی بەهەدەر نەچێت و نرخی پێداویستییەكانیش بەرزنەبنەوە.
راشیگەیاند: نابێت هاوڵاتیان ترس و دڵەڕاوكێیان لەكەمبونەوەو گرانبونی كاڵاو پێداویستی رۆژانە هەبێت، داواش لەبازرگانان دەكەن هەل نەقۆزنەوەو نرخەكان بەرز نەكەنەوە.
هەر لەكۆنگرەكەدا نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند: مانگی یەكەمی بەشەخۆراكی هاوڵاتیانیان دابەشكردوەو بەشی مانگەكانی دوەم و سێیەمی بەشەخۆراكی هاوڵاتیانیش لە كۆگاكاندا ئامادەكراون، بۆیە پێویست بە ترس و دڵەڕاوكێ ناكات.