نێچیرڤان بارزانی: پاراستنی قەوارەی هەرێم تەنها بە یەكڕیزی دەبێت

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بەبۆنەی 35هەمین ساڵیادی راپەڕینی گەلی كوردستان رایگەیاند، راپەڕین وەرچەرخانێكی مێژویی و وەڵامێكی یەكلاكەرەوەی گەلی كوردستان بو لە رەتكردنەوەی ستەم و زۆرداری و هەنگاونان بەرەو ئازادی و سەرفرازی، ئەم یادە پیرۆزە لەكاتێكدایە كە ناوچەكە بە دۆخێكی ئاڵۆزو هەستیاردا تێدەپەڕێت، پەرەسەندنی گرژییەكان و لێكەوتە نەرێنییەكانی ململانێكان بەرپرسیاریەتییەكی گەورە دەخەنە سەر شانی هەمومان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان راشیگەیاندوە، لەم یادەدا دوپاتیدەكەنەوە كە هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە فاكتەرێكی سەرەكی ئارامی و ئاشتی دەبێت و نابێتە بەشێك لەهیچ ململانێ و پەرەسەندنێكی سەربازی كە زیان بە ژیان و ئاسایشی هاووڵاتیان بگەیەنێت، پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان و دەستكەوتە دەستورییەكانیش، تەنیا بە یەكڕیزی تەبایی و بەرپرسیاریەتیی هاوبەشی نیشتمانیی هەمو هێز و لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكانی كوردستان دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group