ئیسماعیل بەقایی: بەئامانجگرتنی ژێرخانی وزە تاوانی جەنگە و مەترسی بۆ سەر ملیۆنان كەس دروست دەكات

9 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هۆشدارییەكی توند دەدات سەبارەت بە لێكەوتە مەترسیدارەكانی هێرشكردنە سەر ژێرخانی وزە و كۆگاكانی سووتەمەنی و دەڵێت، ئەم هێرشانە تەنیا سنوورەكانی ئێران ناگرێتەوە، بەڵكو هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و ژینگەی تەواوی ناوچەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەستدرێژییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر گەلی ئێران لە ڕێگەی هێرشی بە ئەنقەست بۆ سەر ژێرخانی وزە، چووەتە قۆناغێكی نوێ و مەترسیدارەوە.
 بەقایی ئەو هێرشانەی بە تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی ناوبرد و جەختی كردەوە كە ئەمە پێشێلكارییەكی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەكانە.
سەبارەت بە زیانە تەندروستی و ژینگەییەكان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانكردنی كۆگاكانی سووتەمەنییەوە، ماددەی ژەهراوی و مەترسیدار لە هەوادا بڵاوبوونەتەوە،وتیشی، ئەمە وەك جەنگێكی كیمیایی بەئەنقەست وایە كە ڕاستەوخۆ ژیانی خەڵك ژەهراوی دەكات و ژینگە بەرەو وێرانبوون دەبات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group