مەزڵوم عەبدی: درێژە بەو بەڵێنە دەدەم كە بە شەهیدانم داوە
4 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە ڕاگەیەندراوێكدا لە پلاتفۆڕمی X ، جەژنی ڕەمەزانی لە خانەوادەی شەهیدان و موسڵمانان پیرۆز كرد و ڕایگەیاند، درێژە بەو بەڵێنەدەدات كە بە شەهیدانی داوە و لەسەر گەشتەكەی بۆ ئاشتی لە سوریا بەردەوام دەبێت.
باسی لەوەشكرد، لەم جەژنەدا، قوربانیدانە مەزنەكانتان بەرز ڕادەگرین و پەیمانی وەفادارییان بۆ نوێ دەكەینەوە، هەروەها بەردەوام دەبین لە هەنگاونان بەرەو سوریایەكی خاوەن ئاشتی و كەرامەت.
مەزڵوم عەبدی دەشڵێت، خەبات بۆ سوریایەك دەكەین كە مافی هەمو پێكهاتەكان لە دەستوردا مسۆگەر بكات و گەرەنتی ئازادیی و دادپەروەریی بۆ هەمو هاوڵاتییان بكات.