عومەر گوڵپی: پێویستە كاری زیاتر بكرێت بۆ دورخستنەوەی هەرێمی كوردستان لەم شەڕە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندوە، هێرشی سەر هێزەكانی پێشمەرگەو شەهیدبونی شەش پێشمەرگەی بێتاوانی دور لە شەڕو برینداربونی ژمارەیەكی تر، تاوانە دەرحەق بە خەڵكی كوردستان و كەسوكاری ئەو پێشمەرگانە.
راشیگەیاندوە، هەرێمی كوردستان لایەنێك نییە لەم شەڕەو هەرجۆرە دەستدێژی و شێواندنێكی ئارامی خەڵكی كوردستان بەزاندنی هەمو سنورێكی یاسایی و رەوشتییە، پێویستە بڕیاربەدەستان كاری زیاتر بكەن بۆ دورخستنەوەی خەڵك و خاكی هەرێمی كوردستان لەم شەڕو ماڵوێرانییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group