نەوا-
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئیدانەی هەر هێرشێك دەكەن كە دەكرێتە سەریان، چونكە هەر لەسەرەتای جەنگەكەوە رایانگەیاندوە هەرێمی كوردستان بەشێك نابێت لەو جەنگە ناشبنە مەترسی بۆ سەر هیچ وڵاتێكی دراوسێ.
وتیشی: جارێكی تر تەئكید دەكەنەوە كە هەرێمی كوردستان نابێت بە بەشێك لەو جەنگەی كە هەیە، بە پێچەوانەوە دەیانەوێت سود لەپەیوەندییەكانیان وەربگرن بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە.