مەسرور بارزانی: هەمو رێكارێك بۆ روبەڕوبونەوەی دوژمنكاریی دەگرینەبەر

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، هێرشی دوژمنكارانەی غەدرو خیانەت بۆ سەر بارەگاكانی پێشمەرگە شەرمەزارو سەركۆنە دەكەن كە لە ئەنجامدا 6 پێشمەرگە شەهیدو 30 پێشمەرگەش بریندار بون. 
راشیگەیاندوە، هەموو رێكارێك بۆ روبەڕوبونەوەی ئەم دوژمنكاریەی دەكرێتە سەر هەرێمی كوردستان دەگرینەبەر و داوا لەحكومەتی فیدراڵ و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەن سنورێك بۆ ئەم هێرشە دوژمنكارانەی سەر هەرێمی كوردستان دابنێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group