بەقائی: متمانە بە گفتوگۆی ئەمریكا ناكەین

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ناتوانرێت متمانە بە گفتوگۆی دیپلۆماسی لەگەڵ ئەمریكا بكرێت، چونكە ئەزمونی خراپیان لەگەڵیاندا هەیە، كاتێك پێشتر لەناو پرۆسەی دانوستاندا بون دوجار روبەڕوی هێرش بونەتەوە، ئەمەش خیانەت بوە لەگفتوگۆكان و پرۆسەی دیپلۆماسی.
 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیكردوەتەوە، هیچ جۆرە گفتوگۆیەك لەنێوان تاران و واشنتۆن لەئارادا نیەو هێزەكانیشیان سەرنجیان لەسەر پاراستنی خاكی وڵاتەكەیانە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group