ئەمریكا پێشنیازێكی 15 خاڵی بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ پێشكەشی تاران كردووە

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
میدیای ئیسرائیل راگەیاند، ئەمریكا پێشنیازێكی 15 خاڵی بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران پێشكەشی تاران كردووە.
میدیای ئیسرائیل بڵاویكردەوە، ئیدارەی ترەمپ پێشنیازێكی 15 خاڵی بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران ئامادەكردووە كە تێیدا، جەنگ بۆ ماوەی مانگێك رابوەستێت و توانا ئەتۆمییەكەی ئێران لەناوببرێت و تاران پابەندی ئەوەبێت چەكی ئەتۆمی بەدەستنەهێنێت و یۆرانیۆم نەپیتێنێت و ئەوەشی پیتاندویەتی رادەستی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بكات و دامەزراوەكانی نەتەنز و ئەسفەهان و فۆردۆ دابخات.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئەمریكا داوا لە ئێران دەكات دەستبەرداری گروپە چەكدارەكان بێت و گەرووی هورمز وەك ناوچەیەكی دەریایی ئازاد بمێنێتەوە و توانا سەربازییەكانی تاران تەنیا بۆ بەرگری لەخۆكردن بەكاربێن. 
ئەمریكا ئاشكراشیكرد، لە بەرامبەردا سەرجەم سزاكانی ئێران هەڵدەوەشێنەوە و هاوكاری ئێران دەكرێت بۆ بەهێزكردنی وزەی ئەتۆم بۆ بەرهەمهێنانی ئاشتی و سزاكانی سناپ باكیش هەڵدەوەشێنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group